كۆنفڕانسى زانستيى نێودهوڵهتى
(پرسه ياساييه نوێيهكان)
دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی
پرســــــە یاســـــــــاییە نوێیەکان
دواى ئهنجامدانى يهكهمين كۆنفڕانسى زانستى نێودهوڵهتى بهشێوهيهكى سهركهوتووانه و به بهشدارى توێژهرانى نێوخۆيى و نێودهوڵهتى، بهشى ياسا له فاكهڵتى ياسا و زانسته سياسييهكان و بهڕێوهبردنى زانكۆى سۆران، دووهمين كۆنفڕانسى نێودهوڵهتى ئهنجام دهدات.
لە ژێر دروشمی “بیرۆکه نوێیەکان بدۆزەرەوە"
بەشی یاسا لە فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسیەکان و بەڕێوەبردنی زانکۆی سۆران هەڵدەستێت بە سازدانی کۆنفڕانسێکی زانستی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕێکەوتەکانی 21-22-4-2024 لە ڕێگەی پیشکەش کردنی توێژینەوەی زانستی لەسەر نوێترین پرسە یاساییەکان بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.
بیرۆکەی کۆنفڕانس
پرسه ياساييهكان، هاوشێوهى بوارهكانى ديكهى زانستى، چ لهسهر ئاستى لۆكاڵى و چ لهسهر ئاستى نێودهوڵهتى، بهردهوام له گۆڕانكارى و پێشهڤچوون و پێشهاتى نوێدايه. ئەم نوێگهريانهش زۆرجار کێشە و ململانێی یاسایی دێننە ئاراوە کە پێویستیان بە چارەسەری گونجاو هەیە، باشترين ئامراز و ميتۆد بۆ دۆزينهوهى چارهسهرى گونجاو بۆ ئهم نوێگهريانهش ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمییە. بۆیە لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و کاری ئەکادیمی، بەشی یاسا لە فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسیەکان و بەرێوەبردنى زانکۆی سۆران هەڵدەستێت بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی دووهمين کۆنفڕانسی زانستی نێودهوڵهتى بۆ توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە مەبەستی پێشکەشکردنی دیدگا و بۆچونەکانیان سهبارهت به کێشە سەردەميیەکان و خستنەڕووی چارەسەری گونجاو بۆیان.
بڵاوکردنەوەی توێژینەوە وەرگیراوەکان لە کۆنفڕانس:
• توێژینەوە وەرگیراوەکان لە کۆنفڕانس له گۆڤارى زانستى توێژهر بڵاودەکرێنەوە، دوای پێداچوونەوەی زانستی و پێشکەشکردنیان لە کۆنفڕانس.
• دەکرێت توێژینەوەکان بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی یان ئینگلیزی پێشکەش بکرێن.
• پێویستە توێژینەوەکان بە پیی ڕێنماییەکانی کۆنفڕانس بنووسرێن.
ئامانجەکانی کۆنفڕانس:
• تیشک خستنە سەر نویترین پرسە یاساییەکان لە گشت جیهان بە تایبەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
• دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو پرسانەی دەخرێنە بەر نەشتەری توێژینەوەکان.
• گەیاندنی چارەسەر و پێشنیارەکانی کۆنفڕانس بۆ لایەنی پەیوەندیدار
• دابینکردنی بنکەیەکی زانستی تۆکمە و ژینگەیەکی گونجاو بۆ توێژەرانی ئەکادیمی کە ئارەزووی لایەنی زانستی دەکەن بۆ پێشکەشکردنی گفتوگۆ و توێژینەوە و ئەنجامی توێژینەوەکان و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و دیدگا لەسەر پرسە یاساییە نوێیەکان.
ڕێکەوتە گرنگەکان:
پوختەکان وەردەگیرێن تاکو ڕێکەوتی 31-10-2023.
پشتگیری بەشداریکردن دەردەچێت لە رێکەوتی 20-11-2023.
پێویستە توێژینەوەکان بە تەواوی وەربگیرێن لە 5-2-2024.
پهسهندكردنى تهواوى توێژينهوهكان له ڕيكهوتى 6/3/2024 دهردهچێت.
ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنفڕانس 21-22ى4ى 2024.
تێبینییە گرنگەکان:
• پێویستە پوختەی توێژینەوەکان بە دوو زمان بنێردرێن، زمانی نووسینی توێژینەوە لەگەڵ زمانێکی تر کە یەکێک لەو زمانانە بێت: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی.
• ئامادەبوون و بەشداری کردن لە کۆنفڕانس بە خۆڕاییە.
• توێژەران گەشتێکی خۆشگوزەرانیان بۆ رێکدەخرێت بۆ ناوچە گەشتیاریەکانی بێخاڵ، جوندیان و گەلی علی بەگ.
•کۆنفڕانسەکە ئەرک و خەرجی وەرگرتیی ڤیزای توێژەرە نێودەوڵەتیەکانی لە ئەستۆ دەگرێت.
•کۆنفڕانسەکە خەرجی خواردنی دوو ڕۆژی کۆنفڕانسەکە و شوێنی مانەوە و گواستنەوەی توێژەران لە شوێنی مانەوە بۆ شوێنی ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکە لە ئەستۆ دەگرێت.
تەوەرەکانی کۆنفڕانس:
تەوەرەکانی کۆنفڕانس بریتیین لەم خاڵانەی خوارەوە:
• نوێکاری لە پرسە یاساییە نوێیەکان لە گشت پپسپۆڕیەکان.
• نوێکاری لە بەراوردکاری نێوان یاسا و شەریعەتی ئیسلامی.
بۆ پهيوهنديكردن و ناردنى توێژينهوهكان
009647504267584
لیژنەی زانستی
سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. طالب برایم سلێمان - زانکۆی سوران
پ.د. عیسی معیزە - زانکۆی جەزائیر
پ.د. مجید خضر احمد - زانکۆی سوران
Prof. Dr. David K. Linnan
University of South Carolina-The USA
پ.د. وعدی سلێمان علی
ئەندام - پهرلهمانى كوردستانى
پ.د. علی هادی الهلالي - زانکۆی بغداد
پ.د. حسينة شرون عبد الحميد
زانکۆی محمد خيضر بسكرة - جزائر
پ.د. شوقي يعيش تمام
زانکۆی محمد خيضر بسكرة - جزائر
پ.د. عائشة محمد مخباط
زانکۆی جەزائیر1-جزائر
پ.د. أحمد لطفي السيد مرعي
زانکۆی منصورە-مصر
دکتۆر ئیلهێم بابا
زانکۆی بومێردیس - جەزائیر
دکتۆر فادیلا GUERNANE
زانکۆی بومێردیس - جەزائیر
پ.ی.د. صدقي محمدامین
زانکۆی سۆران
پ.ی.د. تحسین حمد سمایل
زانکۆی سوران
پ.ی.د. ادریس قادر رسول
زانکۆی سۆران
پ.ی.د. وسام نعمت ابراهیم
زانکۆی موصل
پ.ی. د. لطف اللە ثاقب
زانکۆی سوات-پاکستان
د. نەبیل سەبعاوی
University Kebangsaan Malaysia
Leeds Beckett University-The UK
Dr. Pavel Repyeuski
د. هشام شخاترة
جامعة جدارا - الاردن
پ. ی. د. ئەحمەد بن صالح بن ناسر البەروانی
زانکۆی شهرقييه/ سوڵتانییەتی عومان
پ. ی. د. شاری خالید مەعروف
زانکۆی سۆران
پ. ی. د. خالید ئیبراهیم السليم
زانکۆی سۆران
پ. ی. د. بەهالدین فەقێ احمد
زانکۆی سۆران
پ. ی. د. شەمسەدین ساڵح عەزیز
زانکۆی سۆران
پ. ی. د. محسن شەریف ساڵح
زانکۆی سۆران
لیژنەی ئامادەکاری
سەرۆکی لیژنە
د. هیمداد فیصل احمد
د. بژار عبداللە احمد
ئەندام - زانكۆى سۆران
د. امید سفری حسن
ئەندام - زانكۆى سۆران
م.م. حسن مصطفی حسین
ئەندام - زانكۆى سۆران
م.م. شمال عبداللە عبداللە
ئهندام - زانكۆى سۆران