كۆنفڕانسى زانستيى نێودهوڵهتى
(پرسه ياساييه نوێيهكان)
سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی
پرســــــە یاســـــــــاییە نوێیەکان
دواى ئهنجامدانى دوو کۆنفڕانسى زانستیى نێودهوڵهتیى بهشێوهيهكى سهركهوتووانه و به بهشدارى توێژهرانى نێوخۆيى و نێودهوڵهتى، بهشى ياسا له فاكهڵتى ياسا و زانسته سياسييهكان و بهڕێوهبردنى زانكۆى سۆران، سێیەمین كۆنفڕانسى نێودهوڵهتى بە هاوبەشی زانکۆی لیدز بەکێت-سکوڵی یاسا ئهنجام دهدات.
لە ژێر دروشمی “بیرۆکه نوێیەکان بدۆزەرەوە"💡
بەشی یاسا لە فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسیەکان و بەڕێوەبردنی زانکۆی سۆران بە هاوبەشی زانکۆی لیدز بەکێت-سکوڵی یاسا هەڵدەستێت بە سازدانی کۆنفڕانسێکی زانستی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕێکەوتەکانی ٣ - ٤ ـى ٦ـى ٢٠٢٥ لە ڕێگەی پیشکەش کردنی توێژینەوەی زانستی لەسەر نوێترین پرسە یاساییەکان بە زمانی ئینگلیزی.
💡 بیرۆکەی کۆنفڕانس:
هەر کۆمەڵگەیەک لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەردەوام لە گۆڕانکاری، بەرەوپێشچوون و پێشهاتی نوێ دایە لە بواری یاسایی بە تایبەت لە سەردەمی ئێستادا. گشت ئەو گۆڕانکاریانە کێشە و ململانێی یاسایی دێننە ئاراوە کە پێویستیان بە چارەسەری گونجاو هەیە و ئەو چارەسەرانەش تەنیا لە ڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمییەوە دەدۆزرێنەوە. بۆیە لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و کاری ئەکادیمی بەشی یاسا لە فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسیەکان و بەرێوەبردن-زانکۆی سۆران بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی یاسا لە سکوڵی یاسای زانکۆی لیدز بەکێت لە وڵاتی بەریتانیا هەڵدەستێت بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسێکی زانستی بۆ توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە مەبەستی پێشکەش کردنی دیدگا و بۆچونەکانیان بۆ کێشە سەردەمیەکان و خستنەڕووی چارەسەری گونجاو بۆیان.
📚 بڵاوکردنەوەی توێژینەوە وەرگیراوەکان لە کۆنفڕانس:
•توێژینەوە وەرگیراوەکان لە کۆنفڕانس لە گۆڤاری توێژەر بڵاو دەکرێنەوە دوای پێداچوونەوەی زانستی و پێشکەشکردنیان لە کۆنفڕانس.
•پێویستە توێژینەوەکان بە پیی ڕێنماییەکانی کۆنفڕانس بنووسرێن.
•بۆ بینینی ڕێنماییەکانی نووسینی توێژینەوە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
http://twejer.soran.edu.iq/guidelines
💼 ئامانجەکانی کۆنفڕانس:
•تیشک خستنە سەر نویترین پرسە یاساییەکان لە گشت جیهان بە تایبەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
•دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو پرسانەی دەخرێنە بەر نەشتەری توێژینەوەکان.
•گەیاندنی چارەسەر و پێشنیارەکانی کۆنفڕانس بۆ لایەنی پەیوەندیدار
دابینکردنی بنکەیەکی زانستی تۆکمە و ژینگەیەکی گونجاو بۆ توێژەرانی ئەکادیمی کە ئارەزووی لایەنی زانستی دەکەن بۆ پێشکەشکردنی گفتوگۆ و توێژینەوە و ئەنجامی توێژینەوەکان و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و دیدگا لەسەر پرسە یاساییە نوێیەکان.
📅 ڕێکەوتە گرنگەکان:
پوختەکان وەردەگیرێن تاکو ڕێکەوتی ٢٠/١١/٢٠٢٤.
پشتگیری بەشداریکردن دەردەچێت لە رێکەوتی ١٠/١٢/٢٠٢٤.
پێویستە توێژینەوەکان بە تەواوی وەربگیرێن لە ١/٣/٢٠٢٥.
ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنفڕانس ٣-٤/٦/٢٠٢٥.
⚖️ تەوەرەکانی کۆنفڕانس:
تەوەرەکانی کۆنفڕانس بریتیین لەم خاڵانەی خوارەوە:
•نوێکاری لە پرسە یاساییە نوێیەکان لە گشت پپسپۆڕیەکان.
•نوێکاری لە بەراوردکاری نێوان یاسا و شەریعەتی ئیسلامی.
📔 تێبینیە گرنگەکان:
•پێویستە پوختەی توێژینەوەکان بە زمانی ئینگلیزی بنێردرێن.
•بەشداری کردن لە کۆنفڕانس بە خۆڕاییە.
•کۆنفڕانسەکە خەرجی خواردنی دوو ڕۆژی لە ئەستۆ دەگرێت.
•کۆنفڕانسەکە لە کەمپەسی زانکۆی لیدز بەکێت ئەنجام دەدرێت.
🌐 پەیوەندیکردن:
دهربارهى ليژنهى زانستى، كليك لێره بكه 🌍
شوێن: بهريتانيا، زانكۆى ليدز بهكێت، سكوڵى ياسا:
G02 BPA (Broadcasting Place A—the Law School Building).
ليژنهى ڕێكخستنى كۆنفڕانس
پ. ى. د. بژار عهبدولا ئهحمهد - زانكۆى سۆران، بهشى ياسا - سهرۆك ليژنه.
د. پاڤێل ڕێپیوسکی - زانكۆى ليدز بهكێت ، سكوڵى ياسا - ئهندام.
د. ئومێد سهفهرى حهسهن - زانكۆى سۆران، بهشى ياسا - ئهندام.
م. حهسهن مستهفا حوسێن، زانكۆى سۆران، بهشى ياسا - ئهندام.